۱۴۰۳ آبان ۲۲, سه‌شنبه

فێنۆمنێنۆلۆژی بەکرێگیراو

 









شاهۆ حوسێنی

ژینگەی کوردی لەغیابی جیهانێکی فەلسەفی لەمەر "بوون"، "مرۆڤ"، "جیهان" و "ئەخلاق" چاو لەمستی ژینگەی زەینی ئەوی‌تری دژە کوردە کە مێترۆپۆلی جیهانێکی زەینی کلۆنالیستی، ئەمپریالیستی و فاشیستیە، واتە جیهانێکی زەینی ئۆرینتالیستین کە مەبەست و ئامانجیان بەرهەم‌هێنانی بوونێکی دەسکرد لە مرۆڤی کوردە هەم بە مەبەستی سەپاندنی هێژمۆنی و دەسەڵاتی خۆیان و هەم بە مەبەستی بە کەرەسەگرتنی مرۆڤی کوردی لەخزمەت بەرژەوەندێکانی خۆیان. کورد لێرە مەبەست فۆڕمێکی ئۆبژێکتیڤ و فرەییەک لە پاژەکەکان نیە، بەڵکە هەمەکییەکانە، واتە لێرە مەبەست لەکورد دیاردە بەرچاوەکێ ڕواڵەتێکان نیە، کورد وەک بوونێک لە بان ڕوانگە سیاسێکان، بان دیاردە ڕواڵەتێکان، کورد وەک بوونێکی هەمەکی و سوژەی ئەندێشە، واتە کورد وەک بوونێکی هەمەکی نەبۆتە تەوەرەی ئەندێشە و بیر، بۆیەش لەبۆشایی ئەم جیهانە زەینی و مەعریفیە لە کورد وەک هەمەکی، جیهانێکی زەینی ئیسلامی(کورد وەک بەشێک لە ئوومەی ئیسلامی)، (کورد وەک سنوورپارێزانی بەغیرەت)، (کرێکاری کورد وەک بەشێک لە کرێکارانی جیهان) و...... دانیشتوە، ئەم زەینە بەرهەم‌هێنراوە دەرەکیە گەورەترین لێکەوتەی لە ئەمری سیاسی کوردی‌دایە.

واتە دەشی بگوترێ کە ئەم زەینە جەعلیە تەنیا خەساری غیابی زەینی کوردی نیە، بەڵکە مەجالی دەرکەوتنی ئەمری سیاسی کوردی قەپات‌کردوە و بەم شێوەیە سنوورەکانی نێوان دۆست و دوژمن تووشی جێ‌گۆڕکێ دەبن، واتە بەهۆی ڕەچاوکردنی جیهانی زەینی ئەوی‌تری کورد، ئەوەی وەک ئەمری سیاسی لەناو کۆمەڵگای کوردی‌دا دەردەکەوێت، ئەمری سیاسی ئەوی‌تری کوردە و بەم شێوەیە سنووری نێوان دۆست و دژومن لە بەرژەوەندی ئەوی‌ ‌تری دەژکورد و غەیرە کورددایە، لەوەها دۆخێك دا مرۆڤی کوردی بوونێکی "بەکرێ‌گیراوە" بەهۆی ئەوەکە ئەم عەقلییەت و فامەی کە لە دەلاقەی ئەو ڕا جیهانی دەرەوەی خۆی پێ پێناسە دەکات، بەرهەم‌هاتووی ژینگەیەکی غەیرە کوردیە بۆ وێنە ئیسلامی، ئۆرتۆدۆکسی، ئێران، عێڕاقی و ....