شاهۆ
حوسێنی
جۆری
پێوەندی ئەخلاق و کۆمەڵگا یەکێک لەگرینگترین پرسیارەکانی بەردەم بیرمەندان و توێژەرانی
فەلسەفە لەناو جهانی هزر و فەلسەفەدایە. بێگومان یەکێک لە گرینگترین و هێژمۆنترین
نەریتەکان و ڕوانگەکان لەمەر ئەخلاق، نەریت و ڕونگەی ئەڕەستوویە، نەریتی ئەخلاقی ئەڕەستوویی
و فەلەسەفی ئەخلاقی ئەڕەستوو لەڕاستیدا پێوەندێکی دانەبراو گرینگ لەنێوان ئەخلاق
و ئاوز دا ساز دەکات، بەباوەڕی ئەڕستوو: تاک لەدەڕەوەی نەریت، مێژوو و زەرفی کۆمەڵگادا
ناشێت وەک خاوەنی ئاوز و ئاوزمەند پێناسەبکرێت و هەر کردەوەیەک لەچوارچێوەی عەقڵ و
ئاوزدابێت ئەوە کردەوەیەکی ئەخلاقیە، بەو پێیە مرۆڤی عاقڵ و خاوەن ئاوز ئەم مرۆڤەیە
کە لە بەپشت بەستن بە مێژووی کۆمەڵگاکەی، لەناو چوارچێوەی نەریتی کۆمەڵگای خۆیدا
بۆ پێشکەوتی کۆمەڵگاکەی هەڵسووکەوت دەکات. بەوپێێە دەشێ هەر کۆمەڵگایەک و یەک لەوان
کۆمەڵگای کوردی و کوردستان خاوەنی ئەخلاق و ئاوزی تایبەتی خۆی بێت.
ئاوزیکوردانە
ئاوزی
کوردانە دەشێ بەم فۆڕمە هزری و مەعریفیانە بگوترێت لە بەرهەمی نەریتی کوردانە و لەهەناوی
مێژووی کۆمەڵگای کوردستاندا بەمەبەستی وڵامدانەوە بە کێشە و قەیرانەکانی کۆمەڵگای
کوردستان بەرهەم هاتبن. ئاوزی کوردانە واتە بەشێک بەشی ناوەرۆکی سۆبژێکتیسم لەکوردستان
ڕەنگە ئەمڕۆکە گەورەترین غایبی کۆمەڵگای کوردیە. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەکە کە ئازادی،
عەداڵەت و یەکسانی گەورەترین قەیرانەکانی کلتووری، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی کۆمەڵگای
کوردی و کوردستانن لەبەرامبەر داگیرکەرانی کوردستاندا، دەشی بگوترێ کە ئەمانە کۆڵکەکانی
ئاوزی کوردانەن: ئازادی بەمانای لەنابردن و سڕینەوەی هەرجۆرە دەستێکی باڵا کە مەبەستی
داسەپاندنی شووناس و فۆڕمێک بوونی ناکوردی و دژەکوردانەیە بە سەر کورد، کۆمەڵگای
کوردی و کوردستاندا، عەداڵەت بەمانای شەرعییەتی جیاوازبوونی کورد لەویتر و یەکسانی
بەمانای فرسەتی یەکسان لەگەڵ ئەویتر بۆ خۆدەرخستن و خۆپێناسەکردن.
ئەخلاقیکوردانە
ئەخلاو
لە ئەندێشەی ئەڕەستوودا بەمانای کۆمەڵایەتی بوونی مرۆڤە، واتە قەبووڵی نۆڕم، بەها،
شووناس و نەریتەکانی کۆمەڵگا، بەرپرسیارێتی لەحاند هەموو ئەو دایردانەدا و پاراستنیان
وەک ئەرک. هەربۆیەش ئەخلاقی کوردانە دەشێ بەمانای قەبووڵی نۆرـ، بەها و شووناس و نەریتەکانی
ناو کۆمەڵگای کوردی لەلایەن تاکی کورد و بەرپرسیاربوونی لەمەر پاراستن و ڕەچاوکردنی
ئەم دیاردانەیە. ئەخلاقێ کوردانە لەناو تاکی کوردا کاتێ دەردەکەوێت کە تاکی کورد لەریی
ژیان لەناو نەریت، مێژوو و زەرفی کۆمەڵگای کوردستان، واتە دەروەست بوون و بەرپرسیار
بوون لەمەر هەموو قەیران و کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی بوونێکی ئاوزمەندانە ڕەچاو
بکات و لەڕیی حەول و کۆششی ئاوزمەندانە و عەقڵانی، حەولی چارەسەری و دۆزینەوەی ڕێگا
چارە بۆ کێشە و قەیرانەکانی بەردەم کۆمەڵگای کوردی بەستێنەکانی ژیانێکی بەختەوەرەانە
بۆ کۆمەڵگای کوردی بڕەخسێنێت.
بێگومان
بەبێ سەربەخۆیی تاکی کورد، کۆمەڵگای کوردی و کوردستان بەمانای پێناسەی ئاوزمەندانەی
کورد، کوردبوون و کوردایەتی و لەدرێژەدا بەبێ کوردستانێکی عەینی سەربەخۆ هیچ بەختەوەری
و سەعادەتێک بۆ کورد چاوەڕوان کراو نیە، بۆیەش ئاوزێک کوردانەیە کە بەستێن بۆ سەربەخۆیی
بڕەخسێنێت و ئەخلاقێک کوردانەیە کە بەشێوەیەکی ئاوزمەندانە بەستێن بۆ بەخیەوەری
تاکی کورد، کۆمەڵگای کوردی و کوردستان بڕەخسێنێت.