شاهۆ حوسێنی
ڕەنگە
هیچ حەزێک هێندی حەز و تاسەی ئازادی و هیچ چێژێک هێندی چێژی ئازادی بنەڕەتی و کۆن
نەبێت لەناخی مرۆڤ و کۆمەڵگادا، ئازادی ئەوەندە چەمک و خواستێکی بنەڕەتی و چێژ بەخشە
کە حەتا هزر و ئایدە کۆیلە پەروەرەکان، پاوانخوازەکان و داپڵۆسێنەرەکانیش هاواری
ئازادی دەکەن و خۆیان وەک هەڵگری ئازادی و
داهێنەری ئازادیدەناسێنن، بەلای ئایینەوە ئازادی ڕاستەقینە لە ملکەچ بوون و
کۆییلەبوونی خوا دایە، بەلای مارکسیزم لێنینیسمەوە ئازادی ڕاستەقینە لە دیکتاتۆڕییەتی
پڕۆڵتاریادا تێئەپەڕێت و.... هەتەد. ڕەنگە هەتا ئەمڕۆ ماناگەل و ڕوانگەگەلی جیاواز
لەمەر ئازادی هاتبێتە ئاراوە و ئەمەش جۆرێک لە سەرلێشێواوی ساز کردبێت. بەڵام یەک
خاڵی بنەڕەتی بۆ گەویشتن بە ئازادی و تێەیشتن لە ئازادی ئەمەیە کە پێویستە مرۆڤ سەرەتا
لە کۆیلەیی دەرباز بێت، گەویشتن بە ئازادی نالوێت مەگەر دەرباز بوون لە کۆیەلەییە،
بۆ دەرباز بوون لە کۆیلەییش پێویستە هەموو ئەم هزر و عەقلانەی مرۆڤ بە کۆیلەیی و
ملکەچی گرێ دەداتەوە لە هەناو و زەینی مرۆڤ بڕەوێتەوە. دەشێ بەکورتی بگوترێ کە
ئازادی بەمانای دەرچوون لە کۆیلەیی و ملکەچ بوونە.
زۆر ئایدە، کلتوور، بەها و ئەندێشە لەناو باوەڕ و زەینی مرۆڤدان کە کۆیەلە پەروەرن، بە جۆرێ کە بەهەر رێژەیەک مرۆڤ حەولی ئازادیش بدات، ئەمانە وەک بەربەست و لەمپەر بەردەگرێت بە ئازادی و ئازاد بوونی مرۆڤ، هەتا ئەم کلتووr، بەها و ئەندێشانە لە باوەڕ و زەینا نەسڕدرێنەوە ئازادی مەحاڵە.