ئەساسەن ڕۆژنامەو میدیا لە هەر
کۆمەڵگایەکدا و لەهەر چاخ و سەردەمێکی مێژوییدا ڕۆڵ و ئەرکی جیاواز دەگێڕێت. لە
کۆمەڵگا دێمۆکراتیکەکان بە کۆڵەکەی چوارەمی دێمۆکراسی پێناسەدەکرێت، بەشیکە لە
حەوزەی گشتی و ئۆرگانی کۆمەڵگای مەدەنیە، لەکۆمەڵگا دیکتاتۆڕەکاندا دەسەڵاتە
دیکتاتۆڕەکان وەک کەرەسەیەک بۆ کۆمەڵگرکردنی کۆمەڵگا لەناو ئایدە و فامی حاکمییەتدا
کەڵکی لێ وەردەگیرێت. دژبەرانی دەسەڵاتە دیکتاتۆڕەکان وەک کەرەسەیەک بۆ بەرهەمهێنانی
فام و ئاگایەک دژبە حاکمییەتی دیکتاتۆڕ کەڵکی لێوەردەگرن.
ڕۆژنامەی کوردستان لە کوردستانی
سەردەمی کۆماری کوردستاندا چەند ئەرکی گرینگی هەبوە:
یەکەم: دەرخستنی هزر و ئەندێشەی
گشتی
دووهەم: گوتارسازی، واتە بەرهەمهێنانی
گوتارێکی کوردانە و نەتەوەییانە بە دژ گوتاری ئێرانیستی
سێهەم: پەرەپێدانی گوتاری نەتەوەیی
لە کۆمەڵگادا و لەناو تاکی کوردا
چوارەم: کۆمەڵگرکردنی تاکی کورد
لەناو زەین و گوتاری کوریدا
بەگشتی دەشێ بگوترێ کە ڕۆژنامەی
کوردستان لەتەنیشت دیاردەکانیتری ناو کۆماری کوردستان ئەرکی نەتەوەسازی لەئەستۆ
بوو.