شاهۆ حوسێنی
زیاتر لە سەدەیەکە خەبات بۆ ئازادی و پەرەدانی
ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسیی کۆمەڵگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستی پێ کردووە، بەڵام
ئەوەی بەردەوام بەرهەم دێتەوە، پاوانخوازیی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییە و ڕۆژهەڵاتی
ناوین نەتەنیا هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە، بگرە پاشکەوتووتریش بووە. ئەم ڕەوتە
ئەگەر سەرنجێکی وردی نەدرێتێ، نە دەشێ بە ڕوونی شی بکرێتەوە و نە دەشێ چارەسەریش
بکریت. بێگومان ئەمەی لە ڕۆژاوا وەک پێشکەوتنی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبینرێت،
بەرهەمی شۆڕشی پیشەسازی، دەرکەوتنی ئایدیای ئابووریی مۆدێڕن، ڕۆشنگەری بە مانای ڕەخساندنی
بەستێنی زەینی و مەعریفی، پەرەپێدان و پێشکەوتن، پێگەیاندنی مرۆڤی مۆدێڕن لەڕێی پەروردە
لەسەر بنەمای هزر و ئەندێشەی مۆدێڕن و تێپەڕێن لە جیهانی مانایی، کەلتووری و هزریی
نەریتییە.
درێژەی بابەت لەم لینکەیدا بخوێننەوە:
https://kurdshop.net/ku/opinions/4014