شاهۆ حوسێنی
دەرکەوتنی هەرێمی کوردستان وەک فۆڕماسیونێکی
کوردی لەخۆگری فۆڕمێک شووناسی کوردانە، هیچکات بەلای ئێرانەوە هەزم نەکراوە، ئێران
لەپاش دەسەڵاتی سەدام و هێژمۆنی شیعە و دەستوپێوەندێکانی لەعێراق حەولیداوە ژێئۆپۆلەتیکی
عێڕاق بەبێ کەموکوڕی بکاتە قوڵایی ئیستراتژیکی خۆی، ئەو سەرەتا موجاهدینی لەعێڕاق
دەڕپەڕاند بەڵام لە سڕینەوەی هێزەکوردێکانی ڕۆژهەڵات ناکام مایەوە و بەمشێوەیە نەیتوانی
پلانی دەست بە عێڕاق داگرتن وەک قوڵایی ستراتژیکی خۆی سەربخات، لەڕاستیدا هەولێر
وەک سیمبۆلی ئەو شکەستە لەلایەن ئیرانەوە پێناسە دەکرێت، ئێران توانیوێتی لەباشووری
عێڕاق هەتا باشووری هەرێمی کوردستانیش کە وەک زۆنی کەسک دەناسرێت بخاتە سەر قوڵایی
ستراتژیکی خۆی، بەڵام لەملکەچکردن و گوێڕایەڵکردنی باکووری هەریمی کوردستان شکەستخواردوو
بوە و جارناجارێک بە بیانوویەک حەولی گوشار بۆسەر ئەم بەشە دێنێت و بەهێرشی ڕاستەوخۆ
و ناڕاستەخۆ لەلایەن دەستوپێوەندێکانی وەک حەشد و ڕێکخراوە تێررۆریستەکانیتری هەڕەشە بخاتە سەر باکووری هەرێمی کوردستان کە دەشێ
لە ئینتما و شووناسدا وەک هەرێمی کوردستان پێناسەبکرێت. هەرێمی کوردستان وەک بەشێک
لە ژێئۆپۆلەتیکی عێڕاق کە ئێران بەهەموو شێوەیەک حەول دەدات وەسەر سووریا و
لووبنانی بخات وەک قوڵاتیی ستراتژیکی خۆی تا بەم شێوەیە هەڕەشەکانی بۆ سەرئیسرائیل
چڕتر بکات، بەربەستێکی ستراتژیک بوە و پلانەکانی ئێرانی گەیاندۆتە شکەست. هەرێمی
کوردستان و هەولێر وەک سێمبۆل و پێتەختی زەینی و شووناسی ئەم هەرێمە کوردیە بەتەنیا
لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا وەستاوە و کۆماری ئیسلامی وەک مارێکی بریندار هەرجارە
و بەهێرش بۆسەر هەولێر و هەرێم جینایەتێک دەخوڵقێنێت، بەڵام هەولێر و هەرێم هەر بەپێوەن.