(دەسپێک، تایبەتمەندی و
ڕەوتناسی)
شاهۆ حوسێنی
هاتنە ناو
کایەیسیاسی بەشێوەیەکی ڕێکخراوەییو بکەڵک وەرگرتن لە فۆڕماسیونی ڕێکخراوە
مۆدێڕنەکان لەکوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەی زایینیو سەرەتاکانی
دەرکەوتنی کۆڕوکۆمەڵە کوردێکان، ئەمە بەو مانایە نیە کەسیاسەت لەناو کوردا نەبوە،
چما باوەڕمان بەمە هەبێت کە سیاسەت زانستی دەسەڵات و حکوومەتە، ئەوا حەول بۆ
بنیادنانی دەسەڵاتی کوردی و کوردسەروەری حەتتا بەر لە دەرکەوتنی نەتەوەخوازی وەک
دەرکەوتەیەکی مۆدێڕن لەناو کوردستانا هەبوە و مێژۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی
پێشووتر، بەڵام سیاسەت بە شێوەیەکیمۆدێڕن کە لەخۆگری دەرکەوتنی شووناسیکوردی وەک
پاڕادایمێکی بەرهەمی پێوەندی تاکی کورد لەگەڵ ژینگەی کۆمەڵایەتی و کلتووری خۆی،
زەینی کوردی وەک وێنا، فام و تێگەیشتنێکی سەربەخۆیان لەخۆیو جیهانی دەوروبەری،
نەتەوە وەک فۆڕمێکیکۆمەڵگایی نوێ و
هەستی پێوەندی بان بنەماڵەیی، عەشیرەیی و ئایینی، دەرگەڕێتەوە بۆ سەردەمی
دەرکەوتنی کۆڕوکۆمەڵە کوردێکان سەرەتا لە باکوور و دوایی لە باشوور و لەپاشان لە
ڕۆژهەڵات. واتە دەشێ بگوترێ کە مۆدێڕنیتەی سیاسی بە دەرکەوتنی کۆڕوکۆمەڵە کوردێکان
لە کوردستان دەستی پێکرد.
ئەرکی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە کوردستان:
بێگومان مۆدێڕنیتەی سیاسی وەک ڕەوت و دەرکەوتیەک کە لەسەر بنەمای تایبەتمەندی
و ئاڵوگۆڕیگەلێکی تایبەتی هزری، کلتووری و کۆمەڵایەتی بەرهەم هاتوە، لە کوردستان
جیاوازی زۆری هەبوە لەگەڵ رۆژئاوا، لەڕاستیدا وێکچووی دەسکەوتەکانی مۆدێڕنیتەی
سیاسی لە کوردستانجیاواز بوە لەڕۆژئاوا. مەبەستی مۆدێرنیتەیسیاسی لە کوردستان
ڕەوتێک بۆ دێمۆکراتیزاسیون و مۆدێڕنیزاسیونی دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵگای سیاسی ئەم
جۆرەی لە ڕۆژئاوا سەری هەڵداوە نەبوە، بەڵکە ڕەوتێک و دەرکەوتەیەک بوە بۆ ڕووبەروو
بوونەوە، بەگژداچوون و بەربەرەکانی دەگەڵ کلۆنیالیزمی نەتەوەی باڵادەستی حاکم کە
لەڕێی هێزی سیاسی، نیزامی، ئابووری، کلتووری و کۆمەڵایەتی حەولی ئاسمیلەکردنی کورد
و کوردستانی داوە. واتە مۆدێڕنیتەیسیاسی دەرفەتێکبوە بۆ ڕزگاری، ئازادیخوازیو
سەربەخۆیی. لەڕاستیدا مۆدێڕنیتەی سیاسی بۆ کورد ڕێوشوێنێک لەژیانی سیاسیدا بوە
کە لەسەر بنەمای سەربەخۆیی، بنیادی ژینگەیەکیسیاسی و داڕشتنی جیهانێکیسیاسی
کوردانە لەناو ژێئۆپۆلەتیکی کوردستاندا بەرهەم بهێنێت، تا بەم شێوەیە زنجیرەکانی
دەسەڵاتی ئەویتری داسەپاو بەسەر کوردا بپسێنیت، ئەم ڕەوتە ڕێک لەوکاتەوە دەست پێدەکات
کە مرۆڤی کوردی دەرک و تێگەیشتنی لە خۆی وەک کورد دەگۆڕدرێت، بەجۆرێ کە سەرچاوەی
ئاگایی و تێگەیشتن لەخۆی و جیهان لە سەرچاوەگەلێکی ئایینیڕا کە لە دەرەوەی
کۆمەڵگای کوردیڕا داسەپاون دەگۆڕدرێت و حەول دەدرێت لەناوخۆی کۆمەڵگا، ژینگەی
کۆمەڵایەتی و مێژووی کوردا سەرچاوەی بۆ بدۆزرێتەوە.
بەواتەیەکیتر دەشی بگوترێ کورد لەڕێی مۆدێڕنیتەی سیاسی حەولی چارەسەری دوو
پڕۆبلماتیک دەدات، یەکەم پڕۆبلماتیکی
مەعرفەتناسی لەرێی دەرچوون لەبازنەی فام و تێگەیشتوویی دەرکیو ناکوردانە و گەران
بەشوێن سەرچاوە ناوخۆییەکاندا، دووهەم پڕۆبلماتیکی سیاسی، لەڕێی داڕشتنەوەی
یاساکانی ژیانی نەتەوەیی و گشتگیری تاکی کورد لەناو کۆمەڵگای کوردستاندا. بەکورتی
مۆدێڕنیتەیسیاسی لە کوردستان بە مانای وڵامەکانی سوبژەی کوردی بە پڕۆبلماتیکی
سیاسی و نەتەوەییە
دەرکەوتنی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە ڕۆژهەڵات
ئاگایی نەتەوەیی، هەستی دەروەست بوون بە کۆمەڵەیەکیبان بنەماڵە و عەشیرە
لە رۆژهەڵات بەناوی نەتەوەی کورد، زۆر درەنگتر لە نەتەوەخوازی فارس و مۆدێڕنیتەی
ئێرانی دەرکەوت، ئەگەر مۆدێڕنیتەی ئێرانی دەژکردەوەیەک بۆ دەستبەرکردنەوەی
سەربەخۆیی و دەرچوون لەژێر تەنگەژەی دەستتێوەردانەکانی ڕووس و بەریتانیا لە
کاروباری حکوومەتی ناوەندی دابوون، ئەوا نەتەوەخوازی کوردی و مۆدێڕنیتەی سیاسی
سەرەتاکەی هەست بەژانی جیایی نەتەوەیی کورد، دابەش بوونیان لەنێوان چوار وڵات،
ئیستبداد و گوشارەکانی نەتەوەخوازی و مۆدێڕنیتەی فارس لە ئێران بوو. حەولەکان بۆ
ئاسیملە کردنی کورد لەناو ئەو شووناس و پێکهاتەیەدا کە کورد هەستی بە هاوبەشێتی
نەدەکرد لەگەڵیا. بە کورتی دەشێ بگوترێ کە مۆدێڕنیتەی سیاسی لە ڕۆژهەڵات بە
مەبەستی پێکانی چەند ئامانجی سەرەکی دەرکەوت: بەزاندنی سنوورە دەسکردەکانی کە
کوردیان پارچە کردبوو، خۆ دەرخستن و خۆبنیادنانەوە لە ڕۆژهەڵات و دەرچوون لەژێر
تەنگەژە و گوشارەکانی شۆڤێنیسمی فارس لە ئێران.
دەرکەوتنی سمکۆی شکاک و حەولی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کوردی یەکەم حەولی
پراکتیستانە بوو بۆ سەربەخۆیی کوردی کە ڕاستەوخۆ دژکردەوەیەک بوو بە دژ دەسەڵاتی
سەرەرۆی شۆڤێنیسمی فارس. بەڵام دەرکەوتنی کۆمەڵەی ژ-ک یەکەم هەنگاوی
پێکهاتەخوازانە و شووناسخوازانە بوو کە لەڕێی گۆرێنی دیمۆگرافی زەینی بێگانە
لەناو تاکی کورددا و داڕشتنەوەی زەینێکی کوردانە لەناو تاک و کۆمەڵگای کوردی دا
حەولی داڕشتنەوەی مەعریفیانەی کورد و کوردستانی دەدا، کۆمەڵەی ژ-ک بەر لەوەکە
هەنگاوێکی پراکتیستانە بۆ بنیادنانی دەسەڵاتێکی کوردی بێت، حەولێکی ڕادیکاڵ بۆ
دامەزراندنی فۆنداسیونێکی زەینی کوردانە بوو، لەڕاستیدا دەشێ بگوترێ کە کۆمەڵەیژ-ک
دەسپێکی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە کوردستان و نەتەوەخوازی سوبژێکتیڤیستانە لە ڕۆژهەڵات
بوو، لەو ڕۆوە کە ئامانجی کۆمەڵە دەرخستنی سوبژەیەک و بوونێکی سەربەخۆ لە تاکی
کورد بوو ڕەوتێکی مۆدێڕن بوو و بەو هۆیەوە کە ئامانجی دامەزراندنی کوردستانێکی
سەربەخۆی لەسەر ئەساسی سوبژەی کوردی بوو، حەولێک و کۆششێک لەناو چوارچێوەی
مۆدێڕنیتەی سیاسیدا بوو.
لەپاش هەرەسی کۆماری کوردستان و دەرکەوتنی فۆڕمێکی نوێی خەباتی سیاسی لە
ڕۆژهەڵات کە بە ئەکتیوکردنەوەی حیزبی دیمۆکرات دەستی پێکردەوە، حیزبی سیاسی بوو
بە چوارچێوەی خەبات و بەستێنی بەربەرەکانی بۆ پارێزگاری لە مافی نەتەوەیی کورد،
بەڵام ئەم ڕەوتە خەسارگەلێکی لەهەناوی خۆیدا هەڵگرتوە، بۆ تێگەیشتن لەم خەسارانە
پێویستە لە دەلاقەی کۆمەڵناسی حیزبی سیاسیڕا تیشک بخرێتە سەر دەرکەوتنی حزیبی
سیاسی، ئەرک و کارکردەکانی.
کۆمەڵناسی حیزبی سیاسی
ئەلف: حیزبی سیاسی لە رۆژئاوا
حیزبی سیاسی وەک پێکهاتە و فۆڕمێکی سیاسی نوێ بەرهەمی مۆدێڕنیتەی سیاسی،
دەرکەوتنی دەوڵەتی مۆدێڕن، سەرکەوتنی دیمۆکراتیزاسیون و سێکۆلاریسم لە ڕۆژئاوایە.
لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا لێکەوتەکانی دەرکەوتنی بۆرژوازی، جێهێشتنی دەروەستی بە
بنەماڵەی گەورە، عەشیرە و تایفە بەرەوە دەروەستی بە چین و توێژی کۆمەڵایەتی کە
بەرهەمی پەرەی ئابووری و دەرکەوتنی کۆمەڵگای پیشەیی بوو. ئەم ڕەوتە سیاسیە وەک
زەروورەت بەرهەمهێنی حیزبی سیاسی بوو، پێکهاتە گەلێک کە لەسەر قەڵش و کەلێنە
کۆمەڵایەتێکان هەم بە مانای شەرعییەتی دابڕان و قەڵشەکان و هەمیش شەرعییەتی
نوێنەرایەتی ئەم قەڵش و کەلێنانە دەرکەوتن. لەڕاستیدا دەرکەوتنی حیزبی سیاسی هەم
شەرعییەتی دا بە قەڵش و کەلێنەکان و هەمیش خۆیان بوونە نوێنەری قەڵش و کەلێنەکان
لە بەستێنی کێبڕکێ بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات و نوێنەرایەتی چینو توێژەکانی
کۆمەڵگا. گومان لەوەدانیە کە هەر ئەم قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتیانە بەرهەمی جیاوازی
نەزەری و ئاوێنەی باڵانوێنی ئەندێشەی جیاواز لە کۆمەڵگا و بە کورتی پلۆرالیزم لە
هەموو بوارەکاندایە، بە واتەیەکیتر بۆیە حیزبی سیاسی وەک چەرخدەندەی دیمۆکراسی
پێناسە دەکرێت، چوون هەم بەرهەمی جیاوازی و فەرەییەکانی ناو کۆمەڵگایە، هەم
نوێنەرایەتی فرەییەکان دەکات و هەم پارێزەری فرەییەکانی ناو کۆمەڵگایە. ئەم ڕەوتە
ڕەنگدانەوەی ئاڵوگۆڕی و کێشەکانی کۆمەڵگایەکە کە مسۆگەر بوە و پێویستی بە ئاڵوگۆڕی
هەیە بۆ پێشکەوت و خۆ رێکخستن لەگەڵ ڕەوتی ئاڵوگۆڕیکان.
1-
فۆڕماسیونی کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی: سەرتا نەتەوە فۆڕمی گرتوە و وەک بازنەیەک
پارێزەری فرەییەکانە و پێش دەگرێت بە پاڕجە بوونی کۆمەڵگا. لەپاشان چین و توێژەکان
دەرکەوتوون و حیزبی سیاسی شەرعییەتی پلۆرالیزمی فرەییەکان شەرعییەت دەبەخشێت و
نوێنەرایەتیشان دەکات
2-
فۆرمی کۆمەڵگای کوردستان: لە غیابی دەرکەوتنی جەغزی نەتەوە وەک کۆگشتیەک کە
چین و توێژەکان لە هەناوی ئەودا دەرکەون و پێش بگرێت بە پارچە بوونی کۆمەڵگا، قەڵش
و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان ئەکتیڤ کراون و کۆمەڵگا پارچە بوە
ب: حیزبی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێچەوانە کۆمەڵگای کوردی و کوردستان پێویستی بەدەرکەوتن، مسۆگەربوون و
هەر بەو پێیەش یەکگرتوویی هەیە، واتە کێشەی نەتەوەیی بە مانای شەرعییەتی دەرکەوتنی
کورد و کوردستان وەک کۆمەڵگایەکی نەتەوەیی، مسۆگەر بوونی وەک کوردستان، سنووربەندی
سەربەخۆیانە لەگەڵ ئەویتر سەرەکیترین و بنەڕەتیترین کیشەی کوردستانە، جا کە
کوردستان وەک فۆڕماسیونێکی سوبژێکتیڤ دەرکەوت ئینجا لەناو جەغزی ئەم فۆرماسیونە
نەتەوەییەدا بۆ دیمۆکراتیزاسیون و پاراستنی فرەیی و پلۆرالیزم دەشی قەڵش و کەلێنە
کۆمەڵایەتێکان شەرعییەت پەیدا بکەن و لەسەر ئەساسی ئەوان پێکهاتەگەلێکی سیاسی بۆ
نوێنەرایەتی سەرهەڵبدەن. ئەوە لەکاتێکدایە کە بەر لە مسۆگەر بوونی فۆرماسیونی
نەتەوەیی حیزبگەلێکی سیاسی لە رۆژهەڵات کە هەرکام نوێنەرایەتی ڕەوتێک دەکات لەسەر
لێواری قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان دەرکەوتوون و دابڕاوەکۆمەڵایەتێکانیان ئەکتیڤ
کردوە، لە کاتێکا کورد پێویستی بە یەکگرتوویی و یەکپارەچەیی بۆ مسۆگەر بوونی وەک
کورد و کوردستان هەیە. گرینگترین خەساری ئەم ڕەوتە ئەمەیە کە حیزبی سیاسی وەک
مەکینەیەکی گەورەی سیاسی بە ئارامی کەوتۆتە ژێر ڕکێفی چینی پڕۆفێشناڵی پراگماتیسم
کە بەرەبەرە بۆ مسۆگەرکردن و پەرەی هێژمۆنی خۆیان هەڵکەوتەکانی هزریو بەشێکی زۆری
ئەندامانی ئەکتیڤی حیزبی بەشێوازگەلێکی جیاواز وەلا دەنێن. ئەم چینە لەڕیی ئەزموون
و ئاگابوونی بە شێوازەکانی ناوخۆیی حیزب و لێهاتوویەکانی لە یاسا و ڕیساکانی
بۆرۆکراتیکی حیزبی، سنوورێکی لە زەمانەت و گەڕانتی بۆ مانەوەی خۆی بە دەوری خۆیدا
دەکێشێت و پایەکانی دەسەڵات و هێژمۆنی خۆی قایم دەکات، ئەم چینە دەگاتە ئاستی
ئاڵۆگۆرهەڵنەگری دائیمی و دەسەڵاتی رەها لەناو حیزبدا، بەجۆرێ کە تاکە ڕێگای بۆ
جێگرتنەوەی ئەم چینە پیری و چوونە سەری تەمەن و مەرگە. خەساری گرینگیتر ئەمەیە کە
ئاڵوگۆڕی بەرەیی زۆر بە دەگەمن روودەدات، هەر بۆیەش هەرجۆرە نوێخوازیەک، نوێبوونەوەیەکو
هەرجۆرە ئاڵوگۆڕیەکی هزری و مەعریفی مەجالی دەرکەوتنی نیە. سانترالیزم و داخراوی
برۆکراتیک پێش بەهەرجۆرە هەڵگەڕانێک لەخوارێرا بۆ سەرێ دەگرێت. لەئاکامدا مەجالی
هەرجۆرە نوێبوونەوەیەک ناڕەخسێت، بەشداری گشتگیر لە ئەمری ڕێبەڕی ڕوونادات، و
حیزبی شۆڕشگێڕ تووشی برۆکراتیزم و گنخان دەبێت.
لەڕاستیدا بەهۆی دابەزاندنی نەتەوەخوازی وەک بەشێک لە ڕەوتی مۆدێڕنیزاسیون
لە ئاستی سیاسیدا بۆ مسۆگەرکردن و دەستەبەرکردنی دەسەڵات، پێگەی حیزبی سیاسی لە
کەرەسەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ئاڵووێری ڕادیکاڵ دەبێتە پاشکۆی ڕەوتێکی دەوڵەتی و
بەرەوە بەشداری لە دەسەڵاتی مسۆگەری ئێستا یان داهاتوو.