۱۴۰۰ تیر ۳۰, چهارشنبه

وتووێژ

 قسەو باسێک لەگەڵ کاناڵی ئاسمانی

 

لەم دیدارەدا تیشکم خستۆتە سەر ئەو دیاردانە:

١- لەدەلاقەی پارادایمی ناوەند پەراوێزی جان فریدمن ڕا تیشکم خستۆتە سەر ناڕزایەتێکانی خوزستان و هۆکارەکانی پەرەنەستاندووی پارێزگا پەراوێزێکان و یەک لەوان خوزستان.

٢- لە دەلاقەی وەهمی پیلان را تیشکم خستۆتە سەر ئەو دیاردە کڵیشەییە کە هەرکات کۆمەڵانی خەڵکی وەزاڵە هاتوو بەدژ کۆماری ئیسلامیدەنگ هەڵدەبڕن، نارزایەتێکان دەلکێنن بە دەست و هێزیدەرەکی مەوهووم.

٣-تیشکم خستۆتە سەر هۆکارەکانی پچڕاندنی ئینتێرنێت، یەکەم بۆ سازکردنی ئیزۆلەی خەبەری و پچڕاندنی دەنگ و هەواڵی واقعیبە جیهانی دەرەوە، دووهەم ئەوە بە سیگناڵێکی مەترسیدار دەزانم کە بەمەبەستی سەرکووتی خوێناوی ڕژێم ئەو کارەی کردوە.

لەدرێژەدا تیشکم خستۆتە سەر هۆکارەکانی دەرنەکەوتنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی-سیاسی لەگەڵ پەرەی ناڕزایەتێکان لە پێنج ساڵی ڕابڕدوو.

٭٭  سپاس بۆ ئازیزانی تیشک تی ڤی.

بەبۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی بزاڤی ژینا

 دیمانە: شاهۆ حوسێنی بزاڤی ژینا بەر لەوەکە دەرکەوتەیەکی سەرشەقام بێت و وەک شۆڕشێک لەسەر شەقام دەربکەوێت، ئاڵوگۆڕیەک و شۆڕشێکی زەینی و مەعریف...