شاهۆ حوسێنی
پوختە
ستراتێژی
و پلانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دەورەی دوو حیزبی کۆماریخواز و دێمۆکراتدا بێگومان
جیاوازی هەیە، هەرچەند مەبەست و کاکڵی گەوهەری هەر دوو حیزب وەدەست هێنانی لانیزۆری
بەرژەوەندی، پەرە و پاراستنی هێژمۆنی ئەمریکایە، بەڵام شێواز و مێتۆدەکانی ئەو دوو
حیزبە کە هەر کام نوێنەری پارداێمێکین جیاوازیی هەیە. کۆماریخوازەکان نوێنەری پارادایمی
رێئالیسمن، بەگشتی دوو توخمی سەرەکی ڕیئالیسم لە پێوەندیکانی نێونەتەوەییدا بریتین
لە: دەوڵەت تەوەرەیی و دەسەڵات تەوەرەیی، گرینگیی دەسەڵات تا ئەو جێیەیە کە ڕیئالیستەکان
دەسەڵات بە بنەمای سەرەکی پێوەندێکانی کۆمەڵایەتی پێناسەدەکەن. ئەوە لەکاتێکدایە
کە دیمۆکراتەکان نوینەری پارادایمی ئیدەئالیسمن، بنەمای سەرەکی ئەو پارادایمە ئاشتەوایی
و باوەڕ بە دەوری کۆر و کۆمەڵە ناحکوومی و مەدەنێکانە لەپێوەندیکانی نێونەتەوەییدا.
بەو پێیەش دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ دوو رەهەندی سەرەکی ستراتژی سیاسەتی دەرەوەی دێمۆکراتەکانە،
کە بۆ کورد وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت کە کوڕگێرێکی حقوقی نیزامی نێونەتەوەیی نیە دەتوانێ
جێگای سرنج بێت.
سەرچاوە و درێژری بابەت
https://govartishk.com/wp-content/uploads/2021/01/ژمارە-٥٧.pdf