قسە و باسێکی کورت لەمەر پێکهێنانی هەیئەتێکی هاوبەشی حیزبە کوردێکان بۆ پرسی دێپڵۆماسی. لەو مەجالە کورتەدا ئەو خاڵانەم بەگرینگ زانی:
١- سیاسەت لە خۆگری دوو ڕەهەندی ناوخۆیی
و دەرەکیە، کورد بە درێژایی چوار دەیەی ڕابڕدوو
تەنیا ڕەهەندی ناوخۆیی بەشێوەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەهێز کردوە
و لە سیاسەتی دەرەوە لاواز بوە.
٢- کورد بۆ ئەکتیو بوون و کارتێکەر
بوون لە دێپلۆماسی، پێویستی بە گوتارێکی نەتەوەیی هەیە کە لە چوراچێوەی ئەو ڕا پێناسەیەک
لەخۆی و لە ئەوی تر بکات و حەول بۆ بەرژەوەندێکانی بدات.
٣- پێکهێنانی ئەو هەیئەتە هەنگاوێکی
لازم و زەرووریە بەڵام کافی نیە.
٤- دەوڵەتەکەی بایدێن هەرچەند ڕایگەیاندوە
کە دەگەڕێتەوە بەرجام و ڕەنگە لەئێرانیش بە نیسبەت دەسەڵاتەکەی تڕامپ نزیکتر بێتەوە،
بەڵام ئەوان لەسەر مەسەلەی مافی مرۆڤ بێ گومان گوشار دەخەنە سەر دەسەڵاتە پاوانخوزەکان.
٥- کورد ئەگەر بتوانێ کێشەی نەتەوەیی
خۆی لە ناو چوارچێوەی مافی مرۆڤ دا تێئۆرێزە بکات. دەتوانێ کارتێکەری هەبێت.