(ئاڵوگۆڕ له ئێران ڕێفۆرم یا شۆڕش)
شاهۆ
حوسینی
پێشه‌كی:
حاكمبوونی
ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر و پاوانخواز له ئێران، وڵاته‌كه‌ی له به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تی،
كارابوونی قه‌ڵشی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی، داناوه و هه‌ر ئه‌و دیاردانه
به‌ستێن و بنه‌مای ئاڵوگۆڕن له ئێران. واته به‌هۆی شوناسی دیكتاتۆری حكوومه‌ت له
ئێران، هه‌بوونی كێشه، ته‌نگژه و پێویستیی ئاڵوگۆڕ، به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه
گه‌وهه‌رییه‌كانی ئه‌و حكوومهتهن.
بێگومان
شێوازی ئاڵوگۆڕ له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا له‌ژێر كارتێكه‌ری كولتووری سیاسیدایه،
واته شێوازه‌كانی ئاڵوگۆڕی به‌رهه‌می كولتووری سیاسیی حاكم به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دایه.
كولتووری سیاسی به‌گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای سێ توخم به‌رهه‌م دێت:
ئەلف- به‌های سیاسی، به
مانای ئه‌و نۆرمانه‌ی ئامانجی ڕێكخستنی سیاسی و كرده‌وه‌ی نیزامی سیاسیین.
ب-
ئاراسته‌ی سیاسی، به مانای لایه‌نگری و ئاراسته‌ی كرده‌وه‌ی سیاسیی تاكه‌كان ڕوو
له پرۆسه‌یه‌كی سیاسی.
ج-
كرده‌وه‌ی سیاسی، به مانای شێوازی هێنانه رواڵه‌تی به‌ها و ئاراسته سیاسییه‌كان
له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه.
گرنگیی
شرۆڤه‌ی كولتووری سیاسی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه دیاریكه‌ر
و فۆرمدهره به كرده‌وه و ئه‌كتی سیاسیی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌یه، واته
كولتووری سیاسی ئاراسته و شوێنی كرده‌وه‌ی سیاسیی تاك و كۆمه‌ڵگه دیاری ده‌كات و
به شرۆڤه‌ی كولتووری سیاسی، ده‌شێ ئاراسته و مه‌به‌ستی كرده‌وه‌ی سیاسی تاك و كۆمه‌ڵگه
به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی دیاری بكرێت.
بێگومان
گرنگیی كولتووری سیاسی ته‌نیا له دیاریكردنی ئاست و شێوه‌ی شوێندانانی له‌سه‌ر
كرده‌وه و ئاراسته‌ی كرده‌وه‌ی سیاسیی تاك و كۆمه‌ڵگه به ته‌نیا نییه، به‌ڵكو
كولتووری سیاسی نیشانده‌ری ڕێژه و چۆنیه‌تیی ڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه
له‌مه‌ڕ حاكمییه‌ته، واته ده‌رخه‌ری ڕوانگه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه له‌مه‌ڕ جۆر و شێوازی
كاركردنی ده‌سه‌ڵاته .
كولتووری
سیاسی:
ئه‌و
به‌شه له كولتووری هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه تیشك ده‌خاته سه‌ر كایه‌ی ده‌سه‌ڵات
له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، راستییه‌كه‌ی چه‌مكی كولتووری سیاسی له‌خۆگری ئه‌و ڕه‌هه‌نده
له كولتووری كۆمه‌ڵگه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانی سیاسی
له پێوه‌ندیدایه، واته كولتووری سیاسی له‌خۆگری ڕه‌هه‌نده‌كانی سیاسی كولتووره.
بێگومان سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌ی هه‌ر گوتارێكی سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی
له‌گه‌ڵ كولتووری سیاسیی كۆمه‌ڵگه هه‌یه.
راستییه‌كه‌ی
كولتووری سیاسی پێوه‌ندی نێوان هه‌ڵسوكه‌وتی تاك و كۆمه‌ڵگه و به‌رده‌وامی كرده‌وه‌ی
رژێمی سیاسییه. ئه‌گه‌رچی بۆچوونگه‌لی جواروجۆر و جیاواز له‌مه‌ر كولتووری سیاسی
هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام كاكڵه و بنه‌ڕه‌تی هه‌موو بۆچوونه‌كان باسی پێوه‌ندی
نێوان كارتێكه‌ری دوولایه‌نه‌ی كولتووری تاك و كولتووری حكوومین كه ئاكامی وێكههڵكردنی
ئه‌و كولتوورانه سیاسییه و كار ده‌كاته سه‌ر سیستمی سیاسی.
به
كورتی، ده‌شێ بگوترێ كولتووری سیاسی به كۆگشتییهك له روانگه، باوه‌ڕ و هه‌ستی
زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر به سیاسه‌ت، حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌گوترێت. واته
بنه‌مای هزری و ڕوانگه‌یی تاك و كۆمه‌ڵگه له‌مه‌ڕ كرده‌وه‌ی سیستمی سیاسیی حاكم
به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا.
كولتووری
سیاسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ڵقوڵاوی تێگه‌یشتنی زه‌ینی تاك له ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌كانی
به‌رهه‌می مێژووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌زموونه‌كانی ڕابردووی كۆمه‌ڵگه‌یه.
كولتووری
سیاسی و ئاڵوگۆڕی سیاسییه‌كان:
خاوه‌ن
بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كولتووری سیاسی به‌ستێن و بنه‌مای هه‌موو
پێكهاته و فۆرماسیۆنه سیاسییه‌كانه، به جۆرێك پێوندی نێوان كولتووری سیاسی و فۆرماسیۆنه
سیاسییه‌كان، نالوێ لێك جیا بكرێنه‌وه. بۆیه هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی سیاسی بۆ به‌رده‌وامی
و مانه‌وه‌ی خۆی، پێویستی به په‌ره‌دان به كولتوورێكی سیاسی هه‌یه و هه‌ر ئه‌و
كولتووره‌ی له‌لایه‌ن سیستمی سیاسیشه‌وه به‌رهه‌م دێت وه‌ك تێز له هه‌ناوی خۆیدا
بواری به‌رهه‌مهاتن بۆ كولتوورێكی سیاسیی ڕه‌خنه‌گر (له كۆمه‌ڵگه دیموكراتییه‌كان)
و كولتوورێكی سیاسیی دژبه‌ر (له كۆمه‌ڵگه دیكتاتۆره‌كان) وه‌ك ئانتی تێز ده‌ڕه‌خسێنن.
به واتایه‌كی تر، هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕییه‌ك له سیستمی سیاسی و حكوومه‌تدا ده‌روه‌سته
به ئاڵوگۆڕ له كولتووری سیاسی‌دا.
راستییه‌كه‌ی
پێوه‌ندیی نێوان كولتووری سیاسی و ئاڵوگۆڕی سیاسی له‌وه‌دایه كه كولتووری سیاسی
وه‌ك به‌ستێنی تیۆری و زه‌ینی كرده‌وه‌ی سیاسی فۆرم و چوارچێوه ده‌دات به كرده
و ئاراسته‌ی كرده‌ی تاك له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تدا. حكوومه‌تێك كه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی
تاكدایه و په‌ره پێده‌ری كولتووری سیاسیی به‌شدارانه‌یه، به‌ستێنه‌كانی ئاگایی ڕاسته‌قینه
بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌خوڵقێنێت، ڕوانگه‌كانی كۆمه‌ڵگه به ره‌وا ده‌زانێت، كۆمه‌ڵگه
به پێشه‌نگ ده‌ناسێت و گرنگی به ره‌خنه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات و ئاراسته‌ی حكوومه‌ت
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ روانگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌وا ئاڵوگۆڕی به‌شێوه‌ی دیموكراتی
واته ده‌ست به ده‌ستبوونی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه روو ده‌دات.
به‌پێچه‌وانه‌وه
له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كه حكوومه‌ت هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی كولتوورێكی سیاسیی ملكه‌چانه
و گوێڕایه‌ڵ ده‌دات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه تاكی ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵی حكوومه‌ت
به‌رهه‌م بهێنێت، حكوومه‌تێك كه هیچ گرنگییه‌ك به خواست و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه
نادات و روانگه جیاوازه‌كانی تاك به فه‌رمی ناناسێت، ئاوا ئاڵوگۆڕی به‌شێوه‌ی هه‌وڵ
بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی حاكم دێته ئاراوه.
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و هه‌وڵه یان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێفۆرمیستی هه‌وڵی وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی حاكم و جێگیركردنی
ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ ده‌دات، یاخۆ به‌شیوه‌ی شۆڕش كه هه‌ڵبه‌ته هه‌ر كام له‌و شێوازانه
به‌رهه‌می دۆخ و پێشهاتی كاریگه‌رن.
ئاڵوگۆڕی
سیاسی له ئێران:
بێگومان
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌می چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
دیاره كاتێك باس له چینی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت، له هه‌ناوی خۆیدا ڕوانگه‌یه‌كی
هزری و مه‌عریفی و تایبه‌تمه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵدایه، واته به ڕێژه‌یه‌كی زۆر
هه‌ر چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆگری سێكوچكه‌ی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕوانگه‌یه‌كی
زه‌ینی و پێگه‌یه‌كی ئابوورییه، وه‌ك داهات كه ئه‌و له چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه
جیا ده‌كاته‌وه. ماركس یه‌كه‌م كه‌س بوو به‌شێوه‌ی زانستی باسی له رۆڵ و نه‌قشی
چینه‌كان كرد له ئاڵوگۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ئه‌و
به دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه به زۆرینه‌ی پڕۆلیتار و كه‌مینه‌ی بۆرژوا له‌ڕووی سێ
تایبه‌تمه‌ندی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی، زه‌ینی و ئابووری، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی
به‌ستێن و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئاڵوگۆڕی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا شی كرده‌وه.
واته هه‌م كۆمه‌ڵناسی و هه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌كناسی ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی
شی كرده‌وه.
كۆمه‌ڵناسی
سیاسی وه‌ك ڕشته‌یه‌كی زانستی كه له سنووری نێوان سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵناسیدا جێی
گرتووه، باس له ده‌ور و جۆری پێوه‌ندی چین و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵات و رۆڵ و نه‌قشیان له ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان ده‌كات.
بۆ
وێنه: ماركس به‌هۆی هه‌ژاری و چه‌وساوه‌یی چینی پرۆلیتار كه به‌رهه‌مهێنی پێگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی جیاواز له بۆرژوایه بۆ ئه‌و، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه
خاوه‌نی توخم و بنه‌مای شۆڕشگێڕییه، یان چینی بۆرژوا به‌هۆی سه‌روه‌ت و سامانی زۆر،
پێگه‌ی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له بنچینه‌وه چینێكی كۆنسێرڤات و دژه شۆڕشه .
هاتنه
سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك كه به‌رهه‌می ڕێككه‌وتووی چینی
مامناوه‌ندی به‌ره‌و خوار (ئاخوند) و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگه بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
له‌خۆگری عه‌قڵی شۆڕشگێڕانه و دژه بۆرژوازی بوو، واته هه‌م چینێكی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی
شۆڕشگێرانه بوو، هه‌میش دژبه‌ری چینی سه‌رمایه‌دار و مامناوه‌ندی بوو. بۆیه له‌گه‌ڵ
هاتنه سه‌ركاری له ته‌نیشت پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر ده‌ستی
كرد به پاوانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی چینی مامناوه‌ندی و به‌گشتی هه‌مووی خسته ژێرباڵی
ده‌سه‌ڵاتی خۆی و به ده‌وڵه‌تی كردن.
ئه‌و
ڕه‌وته كه حكوومه‌ت باڵی به‌سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی،
كولتووری و ئابووریدا كێشا، له ئاستی سیاسی‌دا به‌رهه‌مهێنی حكوومه‌تێكی دیكتاتۆری
بوو، له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا سنووری چینه‌كانی تێكدا و چینی مامناوه‌ندی نیوه
سه‌ربه‌خۆی سه‌رده‌می حه‌مه‌ڕه‌زای په‌هله‌وه له‌ناو برد، به جۆرێك هه‌موو چین و
توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روه‌ست به‌خۆی كرد و له ئاستی ئابووریدا به‌رهه‌مهێنی
ئابوورییه‌كی ده‌وڵه‌تی و ناسه‌ربه‌خۆ بوو. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه راستییه‌كه‌ی
هه‌م به‌رهه‌می عه‌قڵی شۆڕشگێڕانه بوون و هه‌میش عه‌قڵی شۆڕشگێڕانه‌ی له هه‌ناوی
خۆیدا وه‌ك دژبه‌ر و ئانتی تێز به‌رهه‌م هێنایه‌وه.
حكوومه‌تی
كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگه‌كانی سیاسه‌تی پاوان كردووه، سنووری
چینه‌كانی شێواندووه، به جۆرێ چینی مامناوه‌ندی كه له‌خۆگری عه‌قڵێكی سیاسیی رێفۆرمخواز
و دیموكراتییه و له ئاستی ئابووریدا به‌رهه‌مهێنی ئابوورییه‌كی پێشكه‌وتوو و سه‌ربه‌خۆ
و جیا له ده‌وڵه‌ته، له‌ناوی بردووه و له‌جیاتی ئه‌و چینێكی سه‌رمایه‌داری
حكوومی كه نه به‌رهه‌مهێنن و نه خاوه‌نی فۆرمی زه‌ینی چینی مامناوه‌ندین، به‌ڵكو
ڕانتخۆر و لۆمپه‌ن و له خزمه‌ت ماشێنی سه‌ركوت و پاوانخوازێتی حكوومه‌تدا، به‌رهه‌م
هێناوه.
له
به‌رانبه‌ر ئه‌و چینه سه‌رمایه‌داره حكوومییه، زۆرینه‌یه‌كی هه‌ژار و نه‌دار له‌سه‌ر
لێواری قه‌ڵشێكی ئه‌كتیڤی سیاسیی قه‌راری گرتووه كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
عه‌قڵێك و كولتووریكی سیاسیی شۆڕشگێڕانه‌ی تێدایه.
به
واتایه‌كی تر، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی هه‌موو به‌ستێنه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوورییه‌كانی رێفۆرمیستی له ئێران له‌ناو بردووه /لێره مه‌به‌ست له رێفۆرمیست
ڕه‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، هزری و سیاسیی سه‌ربه‌خۆ و جیا له حكوومه‌ته و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
مه‌به‌ست رێفۆمخوازانی ناو حكوومه‌تی ئێران نییه/، بۆیه له‌گه‌ڵ درێژه‌كێشانی ئه‌و
ره‌وته هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕییه‌ك له ئێران، زۆرتر له‌وه ده‌چێت به‌شێوه‌ی شۆڕش بێت.
سەرچاوە: http://wishe.net/detailsWtar.aspx?NusarID=97&Jmare=1446&fbclid=IwAR2iyAAscYYrkVCmUAPtoFrBFBZFPxRH8sWxMe1xBT19riho73zSYrgft3A
سەرچاوە: http://wishe.net/detailsWtar.aspx?NusarID=97&Jmare=1446&fbclid=IwAR2iyAAscYYrkVCmUAPtoFrBFBZFPxRH8sWxMe1xBT19riho73zSYrgft3A