شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
نیشانەناسی زانستی موتالاوخوێندنەوەی نیزامی نیشانەکانە(زمان، وشە،
هێماکان و...)، رەوتێکی تەئویلیو کەرەسەیەکی شرۆڤەیی بۆ فامو تێگەیشتن لەراستی شاراوەوحەشاردارو لەپشت نیشانەکانە. لەبەستێنی زانستی سیاسیدا نیشانەناسی حەولی ناسینی
شووناسی لکێندراویدەرکەوتە سیاسێکان و پێوەندی ئەو دەرکەوتانە بەراستێوە دەدات. بەواتایەکی
تر نیشانەناسی بەفۆکوس لەسەر کرداری نیشانەکان، باس لە بەرهەمهاتنی ماناوچۆنیەتی مانادارکردنی ژینگەیسیاسی مرۆڤەکان بەهۆی نیزامی نیشانەکان دەکات.
بەباوەری ئەو پارادایمە دەرکەوتە سیاسێکان بێگومان بەتەبیایی مانا نادەن، بەڵکە
لەدەروونی رایەڵێک لەماناکان کە بەهۆی نیشانەکان بەرهەم دێن مانا پەیدا دەکەن.
بێگومان جیهانی سەردەم جیهانی نیشانەکان و ژینگەی سیاسی سەردەم بە ژینگەی
زانیاری-پێوەندی پێناسە دەکرێت، واتە جیهانی بەراگەیەنەر کراوە، لەروانگەی
پارادایمی نیشانەناسیدا تایبەتمەندی چاخی سەردەم دەرک و فام کردنی ئەو بە هۆی
نیشانەکانە، ئەو پارادایمە بەرهەم هێنی ئەو روانگەیەیە کە موتالا و شرۆڤەی
نیشانەکان(زمان، وشە، هێماکان و ....) دەتوانێت یاریدەدەر بێت بۆ ناسینی دەوری
دەلالەت و نیشانەکان لە بنیادنان و پێکهینانی رووداوە کۆمەڵایەتێکان و ئەمری
سیاسی، لە هەمان کاتیشدا نیشانەناسی یارمەتیمان دەدات تا لەروانگەیەکی نوێ و
تازەوە باس لە مانای دەرکەوتەکان و یەک لەوان دەرکەوتەسیاسیکان بکەین. واتە ئەو
پارادایمە یارمەتیمان دەکات تا بەسەرچاوەی حەشاردراو لەپشت ئایدە کۆمەڵایەتی،
کلتووری و سیاسێکان بگەین. بوردیار لەسەر ئەو باوەرەیە کە هێژمۆنی نیشانەو هێماکان
لە جیهانی سەردەم تا ئەو رادەیەیە کە ئەساسەن واقەعییەتکانی مەحو کردۆتەوە، ئەو
لەسەر ئەو باوەرەیە کە نیشانەکان رەنگدانەوەی واقعییەتێکی بنەرەتیە کە واقعییەتێکی
تری رواڵەتی دایپۆشیوە و جەعلی کردوە.
"نیشانە ناسی هێرشی "لقی زەیتون"ی تورکیا بۆ سەر
رۆژئاوا"
لە روانگەی نیشانەناسێوە، وشە هێماو نیشانەی رەوتێکیئامانجدارە
کە بەمەبەستی بەرهەمهێنانی بەرهەمگەلێکی مانایی وهزری لەناو حافزەی گشتی
کۆمەڵگادا بۆ مەبەست یان مەبەستگەلێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و ئابووری کەڵکی
لێ وەردەگیرێت. دروشمی دوایین هێرشی ئەردۆغان بۆ سەر کورد لەژێر ناوی "لقی
زەیتون" دەستی پێکرد، ئەوە لەکاتێکدایە کە زەیتون وەک دال هێما و نیشانەی
مەدلوولی ئاشتی وئاشتەواییە.
ئەدی بۆچ ئەردۆغان لەو دەستەواژەیە کەڵکی وەرگرتوە؟ ئەردۆغان وەک میراتگری عەقڵییەتی بناژۆخواز و پاوانخوازی
ئایینی بەردەوام لەلایە کوردەکانەوە بە هێنانە ئارای رەوت و کردەوەگەلی مەدەنیانە
و ئاشتیانە تووشی چالش و قەیران بوە، کوردەکان بەردەوام مەدنیانە و ئاشتیانە حەولی
پرۆبلماتیزە کردنی خواست و کێشەکانیان داوە بەڵام بەردەوام لەلایەن ئەردۆغانەوە
سەرکووت کراون و ئەمەش هەزینەساز بووە بۆ ئەردۆغان چ لەناوخۆ و چ لەدەرەوە.
ئەردۆغان ئەمجارە بەکەڵک وەرگرتن لەو دەستەواژەیە وەک نیشانە و سێمبۆل حەولیدا بەخوڵقاندنی
پێرسپێکتیڤێکی نوێی مانایی، هێژمۆنی گوتاری و مانایی رەوتی ئاشتی خوازانەی
کوردەکان تووشی ململانیبکات و جۆرێک کۆگشتی و مەشرووعییەت لە حافزەی کۆمەڵگای
دەروە و ناوخۆ رێک بخات. ئەو کە بەردەوام لەلایەن گوتاری کوردەکانەوە تووشی قەیران
و ململانی ببوو، ئەمجارە بە کەڵک وەرگرتن لەو دەستەواژەیە وەک نیشانە و هیما، رەوتێکی
پادنیشانەییو پادژگوتاری دەست پێکرد بۆ بەرەئەنگار بوونەوەی نیشانەییو گوتاری
لەگەڵ کوردەکان، چوون باش دەیزانی کە کوردەکان هەم لە بەستێنی رواڵەتی و هەم لەبەستێنی
گوتاریدا رووبەروو بوونەوەیەکی چڕیان لەگەڵ گوتار و رواڵەتی دیکتاتۆرییەتی
ئەردۆغان هەیە و گوتاری کلاسیک و نەرێتی ئەردۆغان هیچ کات نەیتوانیوە هێژمۆنی
گوتاری کوردەکان بخاتە مەترسێوە، بۆیەش بۆ هێژمۆن کردنی گوتاری دەسەڵاتەکەی و
لەناو بردنی هەرەشەی گوتاری کوردەکان، واتە پێکهێنانی دۆخێکی ئەمنی گوتاری ئەوجارە
بەو درووشمەوە هاتەوە مەیدانی هێرش بۆسەر کوردەکان.
نامانجی ئەردۆغان بۆکەڵک وەرگرتن لە
"لقی زەیتوون" وەک نیشانە و هێمایەک کە لەدەقەماناییەکاندا هێمای
ئاشتەواییە بۆ هێرشە سەربازیکەیو خوێنرشتن، لەراستیدا سڕینەوەی قوبحی هێرشەکە و
خوڵقاندنی مێنتالیتو بەستێنێکی ماناییە بۆ بەقەناعەت گەیاندنی دژبەرانی ناوخۆیی و
دەرەکی و یەکدەست کردنی بیرورای گشتی ناوخۆی تورکیایە، واتە داگیرکردنی هەمووی
تورکیا و دەستبەسەر هەموو ناوەندەکان و دەرگاکانی دەسەڵاتی ناوخۆ داگرتنە، لەهەمان
کاتیشدا سڕینەوەی هێژمۆنی نیشانەکان و ئەو هێمایانەن کە کورد کەڵکی لەێوردەگرێت،
بە کورتی لەتەنیشت شەری ئایدەییو نیزامی شەری نیشانەکان و هێماکانی دەست پێ کرد،
ئەردۆغان حەول دەدات بەکەڵک وەرگرتن لەوجۆرە پادکردەوانە دەرک و فامێکی رێک و کۆک
لەگەڵ ئامانجەکانی خۆی بەرهەم بهێنێت.