شاهۆ
حوسینی
پێشەکی:
بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خولی
دوازدەهەم لە ئێران بوو بەهۆی زەق بوونەوەی هەرچی زیاتری کەلێن و قەڵشی نێوان
روانگەی کۆمەڵگا لەناوخۆ و ئۆپۆزیسیونی کورد لە دەرەوەی کوردستان، کەلێن و قەڵشێک
کە ئەگەر خوێندنەوە و خەسارناسێ نەکرێت لە درێژەدا دەتوانێ ئەو قەڵش و دابرانە
قوڵتر و قەیراناویتر بکاتەوە، دیارە ئەو دەرکەوتەیە دەکرێ لەزۆر لایەن و بوعدەوە
ئاوری لێ بدرێتەوە و تیشکی بخرێتە سەر، بەڵام ئەو نووسراوەیە هەوڵ دەدا بە کەڵک
وەرگرتن لە چەمکی ” دابرانی بەرەکان”* وەک
یەکێک لەگرینگترین و ئەکتیوترین کەلێنەکانی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگادا، بەجەخت کردن
لەسەر رەهەندی بەرەی میژوویی مانهایم ، تیشک بخاتە سەر ئەو جیاوازەیە. مانهایم لە
رەهەندی بەرەی مێژوییدا لەسەر ئەو باوەرەیە کەلێنی نێوان بەرەکان و دابرانی
بەرەکان ئاکامی حەتمی ئەزموونی جیاوازی بەرەکانە لە رەوتی مێژوییدا, ئەگەرچی
توێژینەوەی کۆمەڵناسانە بەکەڵک وەرگرتن لەو چمکە زۆر کۆن نیە، بەڵام توانیوێتی
ببێتە بنەمای توێژینەوەگەلێکی زانستی کە دەرئەنجام و ئاکامی باشیان لێ کەوتۆتەوە.
دابرانی
بەرەکان:
دابرانی بەرەکان وەک چەمکێک نیشان دەر و ئاماژەیەکە
بۆ جیاوازی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و جیاوازیکی مانادار لە هزر و باوەرەگەلی
تاک کە رێگا پێشاندەر و نەقشە رێگای کردوەی تاکەکانە، خاوەن رایان لەسەر ئەو
باوەرەن کە ئاڵوگۆری بەربڵاو و خێرا لەناو کۆمەڵگاکان و پێوەندی بەربەرین و
بەردەوامی نێوان کۆمەڵگاکان بەتایبەتی لەپاش شۆرشی سەنعەتی و لەدرێژەدا شۆرشی
تێکنۆلۆژیکی، دابرانی نێوان بەرەکان وەک قەڵش و کەلێنێکی کۆمەڵایەتی زەقتر و
گرینگتر کردوە، ئەگەر لە کۆمەڵگا نەریتێکاندا ئەوا نەریتە کۆمەڵایەتێکانی سەرچاوە
گرتوو لە پێوەندی هێرارشیکی بنەماڵەیی، گەورەسالاری و عەقڵانییەتی زەروورەتی
ملەکەچ بوون بە نەریت و نۆرمەکان ئەرک و رۆڵی کۆمەڵگر کردنی چین و بەرە
جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگای لەئەستۆ بوو، ئەوا ئاڵوگۆری لە سیستمی پەروەردە و
بارهێنان، پەرەی زانستگا و زانستی مۆدێرن، هاتنە ئارای کەرەسە و ئامێر گەلی
تێکنۆلۆژیکی مۆدێرن، دەور و نەقشی گەورەکان و بنەماڵەی لە کۆمەڵگر کردنی بەرەکان
کەمرنگتر کردوە، بە جۆرێ کە پێکهاتەی پیوەندی مانایی و رواڵەتی تاکەکانی لەگەڵ
بنەماڵە و کۆمەڵگا گوری و لەجیات عەقڵانییەتی ملکەچ کردن بۆ نۆرم و بەها
کۆمەڵایەتێکان، عەقڵییەتی شک لە بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتێکان و روانگە گەلی جوارجۆر
و جیاوازی لەمەر ئانتۆلۆژی و ئیپیستمۆلۆژی بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتێکان هێنایە
ئاراوە. ئەو رەوتەش بێگومان دەگەرێتەوە بۆ پەرەی زانیاری و زانست بەتایبەتی لەپاش
پەرەی تۆری ئینترنێت، رایەڵەگشتێکان، سۆشیال میدیا و کەرەسەکانی تری راگەیاند کە
وەک شۆرشی زانیاری پیناسە کراوە. ئەو ئاڵوگۆریانە بوونە هۆی جیاوازی لە فام،
خوێندنەوە، بۆچوون و کردوەی نێوان بەرەکان لەبەرامبەر دەرکەوتەکانی سیاسی،
کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئابووریدا.
مانهایم لە رەهەندی بەرەی مێژووییدا تیشک دەخاتە سەر
ئەو دەرکەوتە گرینگە مێژووییانەی کە لە بازنەی جوغرافیایەکدا و لە دەورەیەکی
مێژوویی دا هەل و دەرفەت دەرەخسێنن هەتا تاکەکان بەیەکەوە و لە تەعامول لەگەڵ
یەکتر و لەگەڵ دەسەڵات، ئەزموون و تەجرەبەیەکی هزری و مەعریفی جیاوازیان دەست
بکەوێت، بۆ وێنە لە پێکهاتەی نەزمی جیهانیدا دەتوانرێت ئاماژە بە رووخانی سیستمی
دوو جەمسەری و عەقڵییەتی چەپی ئۆرتۆدۆکسی، پەرەی خەباتی مەدەنی و سەرکەوتنی رەوتی
رێفۆرمخوازانەی دێموکراتیزسیون لە وڵاتانی جۆراوجۆر بکرین و لەناوخۆش ئێمە
دەتوانین باس لە دەور و نەقشی خاتەمی بکەین کە لە ساڵی ٧٦ را هەتا ٨٤ وەک سەرۆک
کۆمار، بە لابردنی سیستمی گوزینیش لە زانکۆکان مەجال و دەرفەتی رەخساند کە
بەشیوەیەکی بەرین خوێندکاری کورد لە بەشەکانی زانستی سیاسی، فەلسەفە، یاسا،
کۆمەڵناسی و لە ئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا وەربگیرێن، لەهەمان کاتدا بەستێن و
زەمینەی رەخساند کە بڵاڤۆکە گشتێکانی وەک رۆژنامە، گۆڤار، حەوتەنامە، دووحەوتەنامە
و بڵاڤۆکە خوێندکارێکان بەشیوەیەکی بەرین دەربچن، هەروەها مەجالی چاپ و بڵاو
بوونەوەی رێژەیەکی زۆری کتێب رەخساند کە پێشتر هێڵی سوور و بڤە بوون، ئەو رەوتە
لەناو کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و لەناو کۆمەڵگای کوردی بە تایبەتی بوو بە هۆی بەرهەم
هاتنی بەرەیەکی جیاواز لەگەڵ ئەو بەرەیەی کە هەڵگری عەقڵییەتی شۆرش و شەر و
بەرخۆدان بوون، بە جۆرێک کە بەرەی تازە هەڵگری عەقڵییەتیک و فامێکی جیاواز بوون.
ئەو بەرەیە ئەگەرچی دردوونگ و شل بوو لە پێوەندی و هەواهەنگی لەگەڵ هاوبەرەکانی
تری لەناو زۆرینە، بەڵام وردە وردە بە تێکەڵاو بوونی نووخبەکان لەگەڵ بەرەی نوخبەی
زۆرینە بەرە بەرە لێک نزیک بوونەوە، دیارە ئەو لێک نزیک بوونەوەیە بەمانای
هاوئامانجی و هاو خواستی لە بیدایەتی خۆیدا نیە، بەڵام بە پێی سیگناڵەکانی پەرەی
ئەو عەقڵییەتەیە، رێگای دەرباز بوون لە قەیرانی داپڵۆساندن و سرینەوە، سەرکەوتنی
دێموکراسی لە کۆمەلگادایە و ئەو دێموکراسیەش بەرهەمی رەوتێکی هەنگاو بەهەنگاو
لەلایەن کۆمەڵگای مەدەنی و ئۆرگانەکانێتی.
ئاکام:
مانهایم
بەگشتی لە تێئۆری بەرەی مێژوییدا پێداگری لە سەر چەند خاڵ دەکات:
یەکەم: روودانی ئاڵوگۆری کۆمەڵایەتی، سیاسی و مێژوویی لە کۆمەلگادا، ئاڵوگۆریکی کە بتوانێ هێژمۆنی عەقلییەت و گوتاری کەمینەیەکی زاڵ لەرزۆک بکات و گوتارە پەراوێز خراوەکان بێنێتەوە ناو کۆمەڵگا.
یەکەم: روودانی ئاڵوگۆری کۆمەڵایەتی، سیاسی و مێژوویی لە کۆمەلگادا، ئاڵوگۆریکی کە بتوانێ هێژمۆنی عەقلییەت و گوتاری کەمینەیەکی زاڵ لەرزۆک بکات و گوتارە پەراوێز خراوەکان بێنێتەوە ناو کۆمەڵگا.
دووهەم: ئەزموون کردنی ئەو ئاڵوگۆریانە لەنێوان
تاکەکانی هاوپۆل و هاو تەمەن، بەجۆرێ کە ببێتە ئەزموونیکی کۆمەڵایەتی هاوبەشی
بەرەیی.
سێهەم: بەدی هاتنی عەقڵییەتێک و زەینییەتێکی هاوبەش
کە جۆریک مەعریفەت، دەرک و فامی هاوبەش ساز بکات.
چوارەم:
کارتێکردنی ئەو زەینییەت و مەعریفەتە لە سەر کردەوە و هەڵسووکەوتی بەرە.
بەو پێیەش دەرکەوتی ئەو رەوتە دەبێتە هۆی ئەوەکە ئاڵوگۆری لە بنەمای باوەری تاکەکاندا ساز ببێت، ئاڵوگۆری لە پێوەرەکانی ئەرزشی و مۆراڵی تاکەکان دا ساز ببێت، ئاڵوگۆری لە خواست و ویستەکانی تاکەکاندا ساز ببێت، ئالوگۆری لە شیوەی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ رووداوەکان لە هەناو و زەینی تاکەکاندا ساز ببێت.
بەو پێیەش دەرکەوتی ئەو رەوتە دەبێتە هۆی ئەوەکە ئاڵوگۆری لە بنەمای باوەری تاکەکاندا ساز ببێت، ئاڵوگۆری لە پێوەرەکانی ئەرزشی و مۆراڵی تاکەکان دا ساز ببێت، ئاڵوگۆری لە خواست و ویستەکانی تاکەکاندا ساز ببێت، ئالوگۆری لە شیوەی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ رووداوەکان لە هەناو و زەینی تاکەکاندا ساز ببێت.
ئاوردانەوەیەک لە مێژووی سەرهەڵدانی ئۆپۆزیسیونی
کوردی دەرخەری ئەو راستێیە کە کاكڵی هزری و پێکهاتەیی ئەو ئۆپۆزیسیونە لەژێر
هێژمۆنی چەپی ئۆرتۆدۆکس و نەزمی دووجەمسەریدا ساز بوە، هەر بەو پێیەش کردوە و
خواست و ویستی ئەو ئۆپۆزیسیونەی کە لەخۆگری بەرەیەکی هزریە، سەرچاوە گرتووی ئەو
سەردەمە میژوویەیە، دەکری ئەوە رەوتە وەک رەهەندی یەکەمی بزاڤی کۆمەڵگای کوردی
چاوی لێبکرێت. بەڵام لە درێژەدا و گۆرانی کەش و هەوای سیاسی، کۆمەڵایەتی و
کلتووری هەم لە پیکهاتەی نەزمی جیهانیدا و هەم لەناوخۆ بەستێن و زەمینەی رەخساند
بۆ سەرهەڵدانی بەرەیەکی تر کە هەم لە هزر و عەقڵییەتدا و هەم لە کردوەدا جیاواز
لە رەهەندی یەکەم دەرکەوتوون، دەکرێت ئەمەش وەک رەهەندی دووهەمی بزاڤی کوردی
پیناسە بکرێت.
باوەری نووسەری ئەو دێرانە ئەوەیە کە هیچ کام لەو
بەرانە نەکۆڵیان لێ ناکرێت و ناشتوانرێت کە نەبیندرێت، هەر جۆرە حەولێک بۆ نەدیتن
و پشتگوێ خستنی ئەو دوو رەهەندە ئاکامی پێچەوانەی هەیە، کەوابێ لێک تێگەیشتن و
لێک نزیک بوونەوە بۆ زیاتر کارتێکەر بوون و زۆرتر دەسکەوت وەدەست خستن زەروورەتێکی
حاشا هەڵنەگرە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کۆمەڵگای کوردی پێداگری لەسەر گوتارێکی
نەتەوەیی بکات کە داللی ناوەندی ئەو گوتارە دیموکراسی بێت و رەهەندی درەختی خەبات
وەک مێتۆدیکی کۆن جێگای خۆی بداتە رەهەندی رایزۆماتیکی خەبات وەک مێتۆدیکی نوێی
خەبات.