شاهۆ حوسینی
پێشه‌کی:
گومان له‌وه‌دانییه که ناوه‌رۆکی زه‌ینی و ده‌روونیی تاک
کارده‌کاته سه‌ر کرده‌وه و رێنوێنی کرده‌وه‌ی تاکه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا تاک بۆ
رێکخستن و به‌رده‌وامکردنی کرده‌وه‌کانی پێوسیتی به پێکهاته‌یه‌ک هه‌یه که له‌م
پیکهاتهیهدا ناوه‌رۆکی زه‌ینیی خۆی به عه‌ینییه‌ت بگه‌یه‌نێ، هه‌ر به‌و پێیه‌ش
تاکه‌کان له به‌ستێنێکی به‌رفراوانتردا به ناوی کۆمه‌ڵگه لێک کۆ ده‌بنه‌وه و
پێکهاته زه‌ینییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌ک رێک ده‌خه‌ن و پێکهاته‌یه‌کی گه‌وره‌تری عه‌ینی
هه‌واهه‌نگ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زه‌ینی، وه‌ک کۆمه‌ڵگه، رێکخراوه‌ی سینفی و سیاسی،
حیزب و حکوومه‌ت سازده‌که‌ن. ده‌شێ بگوترێ که پێکهاته‌ی زه‌ینی، رووح و هارمۆنیی
تاکه‌کانه له‌ناو پێکهاته عه‌ینییه‌کاندا، هه‌رکات پیکهاته‌ی عه‌ینی هه‌واهه‌نگ
نه‌بێ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زه‌ینی، یان ئه‌و روح و هارمۆنییه تووشی له‌ناو چون و قه‌یران
ببێ، ئه‌وا پێکهاته‌ی عه‌ینی تووشی دارمان و له‌ناو چوون ده‌بێ.
بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دێموکراسی:
گومان له‌وه‌دانییه که بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دێموکراسی و باوه‌ڕمه‌ندی
به پلۆرالیزم و رێژه‌ییبوون (Relativity.) و رێژه‌یی خوازی (Relativismm)، خاوهنڕایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که
مێژووی رێژهییخوازی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سووفیستهکانی یۆنانی و باس له
وته‌یه‌کی به‌ناو بانگی پێرۆتاگوراس ده‌که‌ن که گوتوویه‌تی "مرۆڤ پیوانه‌ی
هه‌موو شتێکه"، به‌ومانایه‌ی که مرۆڤ پێوانه و پێوه‌ره‌ی ناسین و مه‌عریفه‌ته،
واته هه‌ر راڤه‌یه‌ک له‌مه‌ر راستی و ناراستییهوه شوێنکه‌وتووی روانگه‌ی مرۆڤه.
"رێژهییخوازی" وه‌ک هزر و بیرۆکه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی،
له چوارچیوه‌ی مه‌عریفه‌تناسیدا Epistemology)) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ئه‌ساسه‌ن گه‌یشتن به راسته‌قینه به
شێوه‌یه‌کی موتڵه‌ق و گشتی ره‌خساو و لوا‌و نییه، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ده‌گا
و تێی ده‌گا، ته‌نیا به هۆی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌ینیی مرۆڤه، که‌وابێ
هیچ گارانتییه‌ک نییه که ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ده‌گا و تێی ده‌گا راسته‌قینه بێ، به‌ڵکه
ده‌توانێ هه‌ڵه بێ. ئه‌و هزره فه‌لسه‌فییه، به پێچه‌وانه‌ی گهوههرخوازهکان essentialist)) باوه‌ریان به پیکهاته Structure)) و دهسکردخوازیy کۆمه‌ڵایه‌تی social constructivism)) هه‌یه، که له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه، ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
دهرکهوتهگهلێکی مرۆیی و ده‌سکردی مرۆڤه‌کانن که له درێژایی مێژوو و به له‌به‌رچاوگرتنی
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری سه‌ریان هه‌ڵداوه.
دهسکردخوازانی کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که راسته‌قینه به
هۆی کۆمه‌لگه و له ناو کۆمه‌لگه‌دا ساز ده‌کرێ و خاوه‌ن گه‌وهه‌ر و بوونێکی جیا
له مرۆڤ نییه.
رێژه‌ییبوون وه‌ک هزرو ئه‌ندێشه هیچ باوه‌رێکی به موتڵه‌قبوون
نییه، هیچ شتێک به پیرۆز نازانێ و رێز له بۆچوون و ئه‌ندێشه‌ی جیاواز ده‌گرێ، ئه‌و
ره‌وته له راستیدا سه‌رچاوه‌ی پلۆرالیزم و دێموکراسی پێکهێناوه. واته رێژهییخوازی
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که مرۆڤ وه‌ک سوبژه به پێی هه‌لومه‌رج و ناوه‌رۆکی زه‌ینیی
خۆی ئۆبژه‌کان پێناسه ده‌کات و به هۆی جیاوازیی نێوان هه‌ڵومه‌رج و ناوه‌رۆکی زه‌ینیی
مرۆڤه‌کان، پێناسه‌ی ئۆبژه‌کان ده‌توانێ جیاواز بێ. وه‌ها فه‌لسه‌فه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
ئازاد، پلۆرال و سیستمێکی دێموکراتیک به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دیکتاتۆریه‌ت:
به پێچه‌وانه‌ی دێموکراسی، بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دیکتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر
موتڵه‌قبوون و موتڵه‌قخوازی (absolutism)
دامه‌زراوه، به‌و
مانایه‌یی که هه‌موو حوکم، تێگه‌یشت و پێگه‌یشتنێک خاوه‌ن بایه‌خی ئه‌خلاقی،
پیرۆز، نه‌گۆر، گشتگیر و دائیمییه؛ به جۆرێک که پێویسته هه‌موو ره‌چاوی
بکه‌ن و ملکه‌چی بن، موتڵه‌قخوازی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی زه‌ینی، مه‌جال و مه‌ودای
سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره جیاوازی و جیابیری، ره‌خنه و ره‌خنه گرتن و به گشتی باوه‌رمه‌ندی
به مافی مرۆڤ له‌ناو ده‌با. ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌شێ بگوترێ که ریشه‌ی له بیرۆکه‌ی گه‌وهه‌رخوازی (essentialism) دایه، گه‌وهه‌رخوازی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ده‌رکه‌وته
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌لمێنراو، نه‌گۆر و گشتگیرن. ئه‌و بیرۆکه‌یه له درێژه و ره‌وتی
فه‌لسه‌فی و هزریی خۆیدا ده‌گاته مۆنیسم، مۆنیسمیک که ئاکامه‌که‌ی تێکه‌ڵکردن و
شڵه‌ژاندنی سنووره‌کانی پێکهاته‌ی مه‌عریفی و مانایی و هاوچه‌شن فه‌رزکردنی هه‌موو
تێگه‌یشتن و پێگهیشتنهکانه، گه‌وهه‌رخوازی باوه‌رمه‌نده به یه‌کبوونی مه‌عریفه‌تناسی
و یه‌کبوون و یه‌کپارچه‌بوونی مه‌عریفه‌تی ئینسانی به‌گشتی. له‌راستیدا گه‌وهه‌رخوازی
ریشه‌ی له ئێپیستمۆلۆژی پۆزێتیڤیسمدایه که باوه‌ری به یه‌کبوونی هه‌موو زانسته‌کان
هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌وه که ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه وه‌ک پێکهاتهیهتی زه‌ینی
ده‌گاته مۆنیسم و مه‌جالی پلۆرالیزم له جیهانی ئاشکرا و عه‌ینی دا له‌ناو ده‌با،
به‌رهه‌م هێنی سیسته‌م و پێکهاته‌یه‌کی سیاسیی پاوانخواز و دیکتاتۆر
سەرچاوە: http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=60578